هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ یەکێکە لە ناوچە پێشەنگەکانی ئەوروپا. خاسیەتەکانی پێکهاتوە لە تێکەڵەیەکی تایبەت لە تردادتسیۆن و داهێنان و hi-tech و هەوروەها هەمەڕەنگی هەرێمی و کەلتوری. سروستی جوانی ناوچەکە وەکو شڤارتس ڤالد (دارستانی ڕەش) و دەریاچەکان و چیاکانی ئەلب یاخود شارەکانی شتوتگارت ، فرایبورگ و بادن بادن. ئەمانە هەمووی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ دەکەنە ناوچەیەکی دڵڕفێن بۆ گەشتیارەکان و دانیشتوانی هەرێمەکە.
ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ، ئەڵمانيا
ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ، ئەڵمانيا (INGBW) نوینەری فەرمی ئەندازيارەکانە لە هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگدا لە بەرامبەر بە خەڵک و دەوڵەتدا. لەم ژوورەدا ئەندازيارەکان بە هەموو بەشەکانیانەوە ڕێکخراون. لە ساڵی 1990 دا بە گوێرەی یاسای ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ دامەزراوە وەکو ئۆرگانێکی مافی گشتی. ئەم ژوورە چاودێری دەکرێت لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگەوە. لەئەڵمانیا هەر هەرێمێک ژوورى ئەندازيارانی تایبەتی خۆی هەیە کە سەرجەم دەکات 16 ژوورى ئەندازياران. لە ڕووی داراییەوە ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ پشت دەبەستێت تەنیا بە ئابونەی ئەندامەکان و رسومات.
ئەرکەکان
بەگوێرەی یاسا ژوورەکانى ئەندازياری لە ئەڵمانیا ئەو ئەرکەیان پێڕاسپێدراوە کە بنەماکانی پیشەکە بۆ ئەندامەکانی بپارێزن و پیشەی "ئەندازیاری ڕاوێژکار" بپارێزن.
پیشەی "ئەندازیاری ڕاوێژکار" نازناوێکە کە بەگوێرەی یاسا پارێزراوە کە مۆرێکی کوالیتی هەیە.
ئەگەر خاوەن کارێک کەسێکی وەکو"وصي" بخوازێت کە بێلایەن و ئازادانە بەرامبەر بە بەرژەوەندیەکان، خاوەن بڕیای بە گوێرەی پرسنسیپە ئیتیکی و ئەخلاقیەکانی پیشە ، پلان و ئەرکەکانی ئەنجام بدات ئەوە پێویستی بە "ئەندازیاری ڕاوێژکار" یە. لەسەر هیچ ئەندازیارێک پێویست نیە کە نازناوی "ئەندازیاری ڕاوێژکار" بۆ خۆی دابنێت. بەڵام ئەو کەسەی کە ئەم کارە ئەنجام دەدات دەبێت ناوی خۆی لە لیستی "ئەندازیارانی ڕاوێژکار" ی ژوورى ئەندازياران تۆمار بکات و مەرجە پێویستەکانی تێدا بێت. (بڕوانامەی پیشەیی ئەندازيارەکە، کاری سەربەخۆ، بێلایەنی و دووربونی لە بەرژەوەندی بازرگانی، لایەنی کەم دوو ساڵ ئەزمونی کارکردن و بیمەی پیشەیی).
ئەرکەکانی تری ژوورەکانى ئەندازياری ئەمانەن:
- وەکو لایەنێکی فەرمی نوینەرایەتی کردنی بەرژەوەندی ئەندازياران بەرامبەر بە خەڵک و دەوڵەتدا
- پاراستن و بەرەوپێشبردنی ئاستی پیشەکە، بەتایبەتی پیشەی "ئەندازیاری ڕاوێژکار" ئەمیش بۆ پاراستنی خەڵک و ژینگە
- چاودێری کردنی ئەنجامدانی ئەرکەکانی پیشە ئەمەش بۆ پاراستنی کوالیتی خزمەتگوزاریە ئەندازاریەکان
- پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پشتگیری بە فەرمانگەکان و دادگاکان لەڕێی ڕاپۆرتی پسپۆڕەکان و ڕوونکردنەوەکان
- تۆمارکردنی ئەندامەکان و بووارە جۆراوجۆرەکانیان لە لیستی تایەبەتمەندێتیدا. ئەم لیستانە وەکو ئۆفەری خزمەتگوازارییەکانە بۆ وەبەرهێنەکان، خاوەنکارەکان، فەرمانگەکان و لایەنەکانی تر بەکاردێت.
- پشتگیری کردن و بەرەوپێشبردنی خولە پیشەییەکان و خوێندنی زیاتر بۆ ئەندازیاران
- چارەسەرکردن لە دەرەوەی دادگا بۆ ئەو کێشەکانەی کە لە نێوان ئەندامەکاندا یان لە نێوان ئەندامەکان و لایەنەکانی دەرەوەدا ڕوودەدەن
ژوورى ئەندازياران خەڵاتی Fritz-Leonhardt دەبەخشێت کە یەکێکە لە بەنرخترین خەڵاتەکان لە ئەوروپادا
ئەندام
هەرکەسێک بۆی هەیە لە ژوورەکەمان ببێت بە ئەندام کە لە هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ بژیت و نازناوی ئەندازیاری هەبێت. ئەمەش بە گوێرەی یاسای ئەندازیارانی هەرێم ڕێکخراوە. ئەندازیارانی دەرەوەش دەتوانن بۆ ئەم مەبەستە بڕوانامەکانیان هاوتا بکەن. بۆ ئەم کارە ئەنجومەنە ناوخۆیەکان لە هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ تایبەتمەندن.
ئەندازیارە ڕاوێژکارەکان بە ئەندامی ئیلزامی ژوورەکە دەناسرێن. وە ئەو ئەندازیارانەی کە وەکو کارمەند بۆ دەوڵەت یان بۆ کۆمپانیایایەک کاردەکەن بە ئەندامی خۆبەخش دەناسرێن. ئەو ئەندازیارانەی کە وازیان لە کار هێناوە دەتوانن وەکو ئەندامی کۆن بەردەوام بن وە هەروەها ئەو قوتابیانەی کەدەیانەوێت کە دەخوێنن دەتوانن ببن بە ئەندامی تازەدەستپێکردوو.
ئەندامەکان چەندین بوواری پسپۆڕی دەگرێتەوە وەکو بواری دروستکردنی بەرز، سیڤیل، بواری پێوانە، ڕێگاوبان ، و پاراستنی ژینگە. زۆرینەی ئەندامەکان لەبوواری سیڤیلدا کاردەکەن. تێکڕا ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ 17 بوواری پسپۆڕی لەخۆدەگرێت:
- ئەندازیاری سیڤیل
- ڕێگاوبان
- الهيكلي / الإنشائي
- ئەندازیاری ئاوی ناوچە شارستانیەکان
- تەکنیکی باڵەخانەکان
- فیریا
- ئەندازیاری خاک / هەڵکەندن و فوندامێنت
- ئەندازیاری دروستکردنی کارگە
- بەڕێوەبردنی ئەندازیاری/ ئابوری ئەندازیاری
- بیۆ تەکنەلۆژی
- ئەندازیاری کیمیای
- تەکنەلۆژیای ئەلەکترۆنی
- بەڕێوەبردنی وزە
- دیزانی شارەکان / لادێکان
- تەکنەلۆژی ژینگە
- ئەندازیاری پێوانە
- ژینگەی سروشتی و پلاندان
پەیوەندیە دەرکیەکانی ژوور
ژوورەکە تا ئێستا پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ ئەم وڵاتانەدا هەیە:
- جەزائیر
- هەرێمی ئۆتۆنۆمی باکوری عێراق
- ئیتالیا
- نەمسا
- سعودیەی عەرەبی: ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ لە ساڵی 2009 ەوە پەیوەندیەکی چڕی
لەگەڵ سعودیەی عەرەبی هەیە. لە ساڵی 2013 دا ژووری ژوورى ئەندازيارانی سعودیە ڕێکەوتنامەیەکی لەگەڵ ژوورەکەماندا ئەنجام داوە. بە گوێرەی ئەم ڕێکەوتنامەیە هەردوو ژوورکە ڕێک کەوتن کە پێکەوە ڕاوێژکاری، تەندەر و لێکۆڵینەوەی هاوبەش بۆ بابەتەکانی پاراستنی ژینگە، الاستدامة و تەکنەلۆژیای ژینگە ئەنجام بدەن.
- سویسرا
- ئۆکرانیا
لە ساڵی 2007 دا لە ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ دا سەندیکای „bw engineers GmbH“ دامەزرێنرا، کە ئۆفیسەکانی پلاندانی قەبارە جیاواز و بوارە جیاوازەکانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ لە خۆ دەگرێ. تاوەکو بتاونن لە ژێر یەک ناودا لە بازاڕەکانی دەرەوەدا باشتر خۆیان بناسێنن. ئەم تۆڕە لە ئەندازیاران بە هەبوونی زیاتر لە 800 پلاندانەر و ئەندازیاری ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ و ئەو سەندیکایەی کە لەلایەن هەرێمەکەوە پشتگیری دەکرێت بە گەورەتین تۆڕی ئەدازیاران دادەنرێت لە ئەڵمانیادا و و زۆربەیان لە سعودیەی عەرەبی کاردەکەن.
خزمەگوزاری
دەتوانەوێت ببن بە ئەندام؟
ئەمانە سوودەکانی ئەندامبوونە لە ژوورەکەدا:
هەرکەس ببێتە ئەندام لە ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ چەندین فرسەتی تر بۆ خۆی دەکاتەوە. ئەندامەکان دەتوانن سودمەند ببن لە ئۆفەرکانی مەشق و خوێندنی ژوورەکە و هاوکارەکانی. جگەلەمەش دەزگای خزمەتگوزاری ژوورەکە خانەنشینی ئاسایی، خانەنشینی لەکاتی بێتوانا بوون بەهۆی ڕوداوەوە، خانەنشینی بۆ ژن یان مناڵ لەکاتی مردنی پیاو یان باوکدا دابین دەکات. جگە لەمانەش ئاسانکاری تر هەیە بۆ EDV، بیمە و هۆتێل.
بڵاوکراوەکانی „Deutsches Ingenieurblatt (DIB)“ و INGBWaktuell هەمیشە تازەترین پێشهاتەکانی سیاسی و یاسایی و ئەزمونەکانی پیشە بڵاەدەکەنەوە.
ساڵی جارێک کۆبونەوەی ئەندامەکان سازدەکرێت، کە لە بابەتە گرنگەکانی ژوورەکە بڕیار دەدات وەکو پەیڕەوی ناوخۆ، ئابونە، ڕێکخستنی مەسرەفەکان و بودجە. لێرە هەر سێ ساڵ جارێک دەستەی بەڕێوەبردن هەڵدەبژێردرێت. ئەندامەکان بانگ دەکرێن کە پشتگیری ژوورەکە دەکەن لە لیژنەکاندا یان لە گروپە تایبەتمەندەکاندان یان لە بازنەکاندا. جگە لەمانەش ژوورەکە بوواری ڕاستەوخۆ بۆ ئەندامەکانی دەڕەخسێنێت کە ئەزمونەکانیان بگۆڕنەوە لە بوارێکی یان بابەتێکی تایبەتدا.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە داخوازی بوون بە ئەندام لە:
http://www.ingbw.de/ingenieurkammer/mitglied-werden.html
بەێزتان بەدوای لایەنێکدا دەگەڕێن لەبوارە تایبەتمەندیەکای ئەندازیاریدا؟ یان پێویستیت بە زانیاری زیاتر هەیە سەبارەت بە پیشەی ئەندازیاری لە هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ؟
دەتانەوێت لقێک لە هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ بکەنەوە؟
دەتانەوێت پەیوەندی ببەستن لەگەڵ ئۆفیسەکانی ئەندازیاری لە هەرێمەکەدا؟
بەدوای ئۆفیسێکدا دەگەڕێیت کە کارە تەندەرەکانت بۆ ئەنجام بدات؟
ئێمە بەخۆشحاڵیەوە ڕاوێژتان پێشکەش دەکەین و بۆ پرسیارەکانت کەسی پەیوەندیدارتان بۆ دەدەۆزینەوە.
پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەری گشتیەوە بە بەڕێز دانیێل زاندەر Daniel Dander
ئیمەیل: sander(at)ingbw.de
ئەدرێسی ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ، ئەڵمانيا
Ingenieurkammer Baden-Württemberg
Zellerstraße 26
D-70180 Stuttgart
تەلەفۆن: +49(0)711-64971-0
فاکس: +49(0)711-64971-55
بۆ دۆزینەوەی پسپۆڕ و ئۆفیسەکانی ئەندازیاران لە ئینتەرنێدا بڕوانە:
www.ingsuche.de
Congress "The Art of Civil Engineering made in Baden-Württemberg - Germany" in Erbil 10 & 11 November 2013
by the Baden-Württemberg Chamber of Engineers
کەسی پەیوەندیدار
سەرۆکی ژوور: ئەندازيار ڕاينەر ڤولە
جێگری سەرۆکی ژوور:
پرۆفیسۆر دکتۆری ئەندازيار شتێفان ئێنگلسمان
ئەندازيار هێلموت تسێنکەر
بەڕێوبەری گشتی: دانیێل زاندەر
پەیوەندی
ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ، ئەڵمانيا
Ingenieurkammer Baden-Württemberg
Zellerstraße 26
D-70180 Stuttgart
تەلەفۆن: +49(0)711-64971-0
فاکس: +49(0)711-64971-55
ئیمەیل: info(at)ingbw.de
ئینتەرنێت: www.ingbw.de
سەردانمان بکەن لە فەیسبوک: www.facebook.de/ingbw